رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی هێرشی کردە سەر کەرتی رۆژئاوا و لانیکەم ١١ فەلەستینیی دەستبەسەر کرد.
هێزەکانی داگیرکەری سەهیۆنی ئەمڕۆ بەیانی هێرشیان کردە سەر چەند ناوچەیەکی کەرتی رۆژئاوای داگیرکراو و لە ئەنجامی هێرشەکەدا لانیکەم ١١ فەلەستینی دەستبەسەر کران کە یەکێکیان رۆژنامەنووس بوو.
هێزەکانی داگیرکەر هێرشیان کردە سەر شاری ئەلخەلیل و لە ئەنجامی هێرشەکاندا ١٠ فەلەستینیان دەستبەسەر کرد.
هێرشێکی دیکە بۆ سەر شاری تولکەرەم لە باکووری کەرتی رۆژئاوا ئەنجام درا و رۆژنامەنووسێکیان بە ناوی حازم ناسڕ دەستبەسەر کرا.
داگیرکەران چەند هێرشێکی دیکەیان بۆ سەر خانووی فەلەستینییەکان لە شارەکانی رامەللا، جەنین و نابلوس ئەنجام دایەوە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە لە ٧ی تشرینی یەکەمەوە ٣٩ هەزار و ٢٥٨ کەس گیانیان لەدەستدا و ٩٠ هەزار و ٥٨٩ کەسیش بریندار بوون.
پاکستان راگەیاند کە ٥٠ هەزار هاوڵاتیان کە بۆ بەشداری لە مەراسیمی عاشوورا چوونەتە عێراق نەگەڕانەوە.
هێرشێکی سارۆخی بۆ سەر بنکەی سەربازی عەین ئەسەد لە پارێزگای ئەنبار ئەنجام درا کە هێزەکانی ئەمریکای داگیرکەر تێدا دەمێنن.
بە پێی راپۆرتێکی یانەی ئەسیرانی فەلەستینی، لە ساڵی ١٩٦٧ەوە لە زیندانەکانی داگیرکەران ٢٥٦ ئەسیری فەلەستینی شەهید بوونەتەوە.